كاسبكارێكی كورد بە دەستڕێژی هێزە نیزامییەكان گیانی لێ ئەستێنرا
13:20 - 1 رێبەندان 2711
كوردپا: لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ماشینی كاسبكارانی كورد لە نیزك قەزوین كاسبكارێك گیانی لە دەست دا و ٢ كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا سێ كاسبكاری كورد كەلە سنەوە بە ماشینێك كەلوپەلەوە بەرەو تاران دەڕۆیشتن لە نزیك شاری قەزوین لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حکوومەتەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاكامدا \"ئەمیر زەندی\" كوڕی عەبدوڵڵا كوژراوە و دوو كەسی دیكەش بەناوەكانی: شاپوور زەندی كوڕی محەممەد و ساڵح زەندی كوڕی حاجی سادق بە برینداری قۆڵبەست كراون.
دواتر دەستبەسەر ماشین و كەلوپەلەكانی نێو ماشینەكەشدا گیراوە.
ئەم سێ هاووڵاتییە خەڵكی گوندی \"سەراوسوورەی\" سنە بوون و بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان پیشەی پڕ مەترسیی قاچاخ و كڕین و فرۆشتنی كەلوپەلە بیانییەكانیان هەڵبژاردووە.
بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەهۆی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران سەرجەم ١٣٠ كەس كۆڵبەر و كاسبكارانی كورد بوونەتە قوربانی كە ٧٣ كەسیان لە گیانیان لەدەست داوە و ٥٧كەسی دیكەشیان بریندار بوون.
دەکرێ ئاماری راستەقینەی قوربانیان لەو رێژەیەش زیاتر بێت