ئازار و ئەشکەنجەی هاووڵاتییەک پاش بانگهێشت‌کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە

12:58 - 22 جۆزەردان 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاروق عیبادی" خەڵکی گوندی "دەوسینە"ی شاری بانە، پاش بانگهێشت‌کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەو هاووڵاتییە کوردە، سێ جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە براکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێرانە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگهێشت‌کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.