كارگەی قەندی مادنووشی سەقز لە بەرەبەری داخران/1150 كرێكار بێكار كران
15:39 - 17 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بە وتەی چالاكێكی كرێكاری لە سەقز، زیاتر لە 350 كرێكاری كارگەی قەندی \"مادنووش\"ی سەقز لەسەر كار دەركراون.
چالاكێكی كرێكاری لە وتووێژ لەگەڵ ئیلنا (هەواڵدەریی كاری ئێران) سەرەڕای ئاماژە بە دۆخی قەیراناویی كەرتەكانی وەبەرهێنان لە شەهرەكی پیشەسازیی سەقز، وتی: كارگەی قەندی \"مادنووش\" هەڵكەوتوو لەو شەهرەكە بەهۆی كەمیی مادەی خاو و بەرز و نزم بوونەوەی نرخی \"ئەرز\" تووشی كێشە بووە و لە بەرەبەری داخران دایە.
محەممەد ساڵح حوسێنی، لێپرسراوی خانەی كرێكاری سەقز، لە درێژەدا ئاشكرای كردووە، لە كۆی 1600 كرێكاری كارگەی قەندی \"مادنووش\" لە مانگی رەشەممەی ساڵی پاردا زیاتر لە 350 كەسیان لەسەر كار دەركراون و 800 كرێكاری دیكەشی لە ساڵی نوێدا گرێبەستەكانیان نۆژەن نەكراوەتەوە.
ئەو چالاكە كرێكاریە وێڕای باس كردن لە كەمیی نەختینەیی و بەهۆی بەربڵاوبوونەوەی گەمارۆكان توانایی دەسخستنی مادەی خاویانلەلایەن كەرتەكانی كارەوە، رایگەیاند: بەهۆی كەمتەرخەمی لە دانی مافی بیمەی كرێكارانی گرێبەستیی ئەو كارگەیە، ئیمكانی بەكارهێنان لە بیمەی بێكاریی زۆرێك لەو كرێكارانە لە گۆڕێدا نەبووە.
لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە شەپۆلێكی بەرین لە داخستنی كەرتەكانی كار و دەركردنی كرێكاران لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی ئێران دەستی پێكردووە.
بەپێی ئاماری سەرچاوەكانی هەواڵ لە سەرتای ئەمساڵەوە تەنیا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران زیاتر لە 1800 كرێكار لەسەر كار دەركراون.