كارناسێكی ئابووری: نرخی بێكاریی ئەمساڵ لە 30 ساڵی رابردوودا بێوێنە بووە
16:14 - 9 بانەمەڕ 2712
كوردپا: كارناسێكی ئابووری لە ئێران رایگەیاندووە: چوونە سەری ژمارەی بێمە كراوان لە \"رێكخراوی تەئمینی ئیجتماعی\"، دەربڕی ئەوەیە كە دەوڵەت لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا 300 هەزار دەرفەتی كاری نەڕەخساندووە.
حوسێن راغفەر، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیلنا (هەواڵدەریی كاری ئێران) سەرەڕای پێشبینی كردنی چوونە سەری لەرادەبەردەری نرخی بێكاری لە ماوەی یەك ساڵدا و بە نیسبەت 30 ساڵی رابردوو، وتی: بەهۆی نەخستنە رووی ئاماری دروست، لە واقیعەكانی كۆمەڵگاوە زۆر دوورین.
ناوبراو وتیشی هەر ئەو ئامارانەش كە بڵاو بوونەتەوە، ئەوە دەسەلمێنن كە نرخی بێكاریی ئەمساڵ بە نیسبەت 30 ساڵی رابردوو، بێوێنە بووە.
ئەو كارناسە ئابوورییە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەگەر بێت و بوودجەی قۆناغی دووەمی ئامانجار كردنی یارانەكان پەسند بكرێت و یارانەكان زیاد ببن، زۆربەی كەرتەكانی وەبەرهێنان لەگەڵ شكست بەرەوڕوو دەبن.
حوسێن راغفەر ئاماری رەخساندنی هەلی كاری دەوڵەتی رەت كردەوە و وتی: رەخساندنی 300 دەرەفتی كار راست و نیە و زیادبوونی ژمارەی بیمە كراوان نیشانەی ناڕاستیی ئەو ئامارەیە.
راغفەرلە ئاماژەی بە دەركردن و بێكار كردنی سەدان كرێكار لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو كرد و رایگەیاند: هاوردەی بێ سەرەوبەرەی كاڵا و تێكشكانی كەرتەكانی وەبەرهێنان، ئابووریی وڵاتی تووشی كێشە كردووە.
بەپێی راپۆرت و ئامارەكان بە وتەی بەرپرسی خانەی كرێكاری ئێران لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا زیاتر لە 100 هەزار كرێكار لەسەر كار دەركراون و تەنیا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لە ماوەی نزیك بە 40 رۆژدا نزیك بە 1400 كرێكار لەسەر كارەكانیان دەركراون.