كارناسانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: ڕێژیمی ئێران كۆتایی بێنێ به ده‌سبه‌سه‌ر كردنی ڕۆژنامه‌وانان
15:09 - 21 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: كارناسانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خوازیاری ڕاگرتنی ده‌سبه‌سه‌ركردنی ڕۆژنامه‌وانان له ئێران‌دا بوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی كوردپا، ڕۆژی چوارشه‌ممه بیستی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كارناسانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێك داوایان له ڕێژیمی ئێرن كردووه كه ده‌سبه‌سه‌ر كردن، ترساندن و به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌وانان ڕابگرێ و ڕۆژنامه‌وانه به‌ندكراوه‌كان ئازاد بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری تایبه‌تیی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئێران ده‌ڵێ: \"زیاد بوونی ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامه‌وانان، كۆسپێكه له‌به‌رده‌م ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان پێش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس له مانگی ڕهشمهدا.\"
له‌م ڕاگهیهنراوهدا هێما كراوه بۆ ده‌سبه‌سه‌ركردنی پێنج ڕۆژنامه‌وان بۆ وێنه حه‌سه‌ن شێخ ئاغایی، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ڕوانگه كه تۆمه‌تی دژایه‌تی و لاواز كردنی نیزامی لێ دراوه.
حه‌سه‌ن شێخ ئاغایی، له مانگی ڕابردوودا له شوێنی كاره‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
ئه‌م رۆژنامه‌وانه كورده له پووشپه‌ڕی ١٣٨٨ و پاش ڕووداوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ده‌سبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرابوو.
له ئێستادا ١٣ ڕۆژنامه‌وانی كورد زیاتر له ٧٠ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ئه‌م ڕۆژنامه‌وانانه له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسیمیدا به‌ند كراون.