ئاخووندێكی حكوومەتی لەلایەن زیندانییانی زاهیدانەوە درایە بەر لێدان

14:06 - 27 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: سووكایەتی ئاخووندێكی حكوومەتی بە مەزهەبی سوننی، تووڕەیی و ناڕەزایەتیی زیندانییانی گرتووخانەی زاهیدانی لێكەوتۆتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سەرپەرەستی رێكخراوی حەج و زیارەت لەقسەكانیدا لەنێو زیندانی زاهیدان، سووكایەتی و بێڕێزیی بە بیر و باوەڕی پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە كردووە.

چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی لەئێران بڵاوی كردۆتەوە، \"دادوەر عەسكەر\" لەگەڵ بەرپرسی زیندانی زاهیدان لەلایەن زیندانیانی بەندی ٣وە دراوەتە بەر لێدان و كوتان و سەری بریندار كراوە.

دوابەدوای ئەو ناڕەزایەتیانە، دەرگای بەندەكە داخراوە و پێوەندیی زندانیان لەگەڵ بەندەكانی دیكە بچڕاوە و هێزە تایبەتی و دژە شۆڕشەكان ئەو بەندەیان گەمارۆ داوە و تەنانەت لەدەرەوەی زیندانیش داوای هێزی زیاتر كراوە.

هەتا بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە وردەكارییەكانی سووكایەتی كردن ئەو ئاخووندە حكوومەتییە بڵاو نەبۆتەوە.