٧ هاووڵاتی لە شارەکانی سەلاسی باوەجانی و کرماشان دەسبەسەر کران
حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەلاسی باوەجانی و کرماشان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەلاسی باوەجانی و کرماشان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
٥ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی جوانڕۆ بە تۆمەتی "بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانـ"ـی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.
ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
تەرمی یەکێک لە گیانبەختبووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی مەریوان، دوای وەرگرتنی ٤٠ ملیۆن تمەن، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
پاش کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە شارەکانی کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکان شەپۆلێکی نوێیان لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد دەست پێکردووە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای سنە، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی حەوتووی ڕابردوو لە کەرەج، بە تەقەی مەئموورانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
چالاکێکی فەرهەنگیی پەیڕەوی ئایینی یارسان، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە کرماشان دەسبەسەر کرا.
لاوێکی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.