یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری سەردەشت بریندار کرا

چەند ڕۆژ پیش، ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری شاری سەردەشت کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و لە ئاکامی ئەو تەقەیە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەبدولواحید کەریم‌پوور" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەدئەمین بە سەختی بریندار کرا.

٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

فەرماندەی سنوورپارێزی ڕەوایی دەدات بە داگیرکاریی حکوومەتی و ئەو کوشتن و بڕینەی کە دەیکەن.

"یەحیا ئیلاهی"، فەرماندەی هەنگی سنوورپارێزیی له پارێزگای کرماشان، ئەو کۆڵبەرانەی کە دوو ڕۆژ پێش، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە لە سنووری نەوسوود تەقەیان لێکرا، بە "دسدرێژکار" لە قەڵەم دا.

٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

حەوتووی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "وەلی نەسری" تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" دانیشتووی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی "شاهد ئەداک"، خەڵکی گوندی "ژیوار"، سەر بە هەورامان، پاش ٢٤ کاتژمێر، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩