چالاکێکی مەدەنی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، "شادمان بەنی بەشەر"، چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "چلچەمە"، بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، "شادمان بەنی بەشەر"، چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "چلچەمە"، بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە، کۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ له ٤۳ـهمین خولی کۆبوونهوهکانی شورای مافهکانی مرۆڤ له نهتهوهیهکگرتووهکان له ژنێڤ لهسهر بارودۆخی ڕۆژههڵاتی کوردستان و ئێران وتارێکی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی…
لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "شێخلوو"، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "شەهرام کازمیان" کوڕی "فارس"، تەمەن ٤٢ ساڵ، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی: "سەید ئەحمەد سەبری خەڵکی پەسوێ، عەبدوڵڵا حەسەنزادە خەڵکی پەسوێ، محەممەد ئیبراهیمزادە خەڵکی گوندی خورنج، محەممەد ئەلیاسی کوڕی محەممەد تاهیر خەڵکی نەغەدە و سەلام بارزگانی خەڵکی پەسوێ"، پاش دەسبەسەرکرانیان…
کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمە، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "عالیە بەخشی" کچی "بەهمەن"، خەڵکی گوندی "وشتەپە"ی بۆکان هەوڵی خۆکوشتنی دا.
ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابروو، کرێکارێکی کورد بە ناوی "مەسعود محەممەدی" خەڵکی گوندی "خولیسانـ"ـی سەردەشت، لە کاتی کارکردن لە هەولێردا گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "ڕزگار ئەمینی" خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەنجومەنی پاژینی شاری بانە لە هەڵمەتێکی خۆڕسک و بەبێ بەرانبەردا دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی کەرەستە تەندروستییەکان لەنێو هاووڵاتییاندا.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە، ئەندامێکی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی "ئامانج نیک پەی" کوڕی "خالید"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیدریس محەممەدی" خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.