دەستێوەردانەکانی شورای شاری مەریوان بووە بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی شارەداری ئەو شارە
"سیروان وەیسی"، شارەداری مەریوان، بەهۆی دەستێوەردانە سەروویاساییەکانی شورای شاری مەریوان لە کاروباری ئەو شارەدارییە، دەستی لە کار کێشایەوە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
"سیروان وەیسی"، شارەداری مەریوان، بەهۆی دەستێوەردانە سەروویاساییەکانی شورای شاری مەریوان لە کاروباری ئەو شارەدارییە، دەستی لە کار کێشایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، "سوهەیلا حیجاب"، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین، لەهەمبەر دۆخی نالەباری خۆی و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، مانی لە خواردن گرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران جارێکی دیکە بەرزاییەکانی "ئالانە" لە خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی تۆپباران کرد.
ڕۆژی سیشەممە ٢٧ی جۆزەردان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی نێوان سنووری هەرێمی کوردستان و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی تۆپباران کرد.
لە چەند ڕۆژی ڕابروودا، کرێکارێکی کورد بە ناوی "عەباس خوزەم"، خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە شاری سەوڵاوا، بەهۆی تەزەووی کارەبا لە کاتی کارکردندا، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ حەسەنزادە" بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "دۆڵەتوو"ی سەردەشت پێکرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کراوە.
دوانێوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوونی مەئموورانی سنوورپارێزیی حکوومەت لەگەڵ کاسبکاران لە سنووری بانە، یەکێک لە مەئموورانی حکوومەت کوژرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد ئەعلەم" خەڵکی گوندی "سۆراو"ی شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە چالاکانی میدیایی کورد، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.