سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە "مەحموود ساڵحی" و "عوسمان ئیسماعیلی"
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، سکاڵای لەسەر "مەحموود ساڵحی" و "عوسمان ئیسماعیلی" تۆمار کردووە و دۆسیەیەکی نوێی بۆ ئەو دوو چالاکە کرێکارییە پێک هێناوە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، سکاڵای لەسەر "مەحموود ساڵحی" و "عوسمان ئیسماعیلی" تۆمار کردووە و دۆسیەیەکی نوێی بۆ ئەو دوو چالاکە کرێکارییە پێک هێناوە.
دادگای ئینقلابی مەهاباد لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی "بێهنام ئەلیاسی" کوڕی "فەتاحـ"ـی بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرد.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لاوێکی کورد بە ناوی "ئالان بەنگین" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شنۆ، لە کاتی سەربازیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهرام ڕەعنایی" لەگەڵ مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لە وڵاتی دانمارک بۆ ئێران، بەرەوڕووە.
ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا ئەدوایی" خەڵکی گوندی "سلێن" لە ناوچەی هەورامان سەر بە شاری سەوڵاوا، بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرا و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە، بە ناوەکانی "تارق ڕەحیم پوور" کوڕی "مووسا" و "بێنیامین ڕەحیم پوور" کوڕی "مووسا"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕ، "سۆهراب مورادی"، چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری شابادی کرماشان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەو شارە کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەحموود مورادی" کوڕی حاجی "جەلال"، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە کوردە ماوەی ١٨ ڕۆژە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری "نۆکان و کانی زەرد"ی سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد ئیبراهیم زادە" تەمەن ٣٧ ساڵ…
پاش هەڵاتنی زیندانییانی زیندانی ناوەندیی سەقز، بەرپرسانی زیندانی ئەو شارە، بە شێوەی جۆراوجۆر گوشاری زیاتریان خستووەتە سەر بەندکراوەکان.