لاوێکی مەریوانی ۲۱ ڕۆژە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپادایە و چارەنووسی ناڕوونە
لاوێکی کورد بە ناوی "ئازاد دانشوەر"، کوڕی "حامی"، تەمەن ۲۲ ساڵ و خەڵکی گوندی یەنگیجەی مەریوان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
لاوێکی کورد بە ناوی "ئازاد دانشوەر"، کوڕی "حامی"، تەمەن ۲۲ ساڵ و خەڵکی گوندی یەنگیجەی مەریوان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕەحیم پوورئەحمەد" کوڕی "عومەر"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "قازانلی" لە ناوچەی سایین قەڵا، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرا.
ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، لاوێکی سەرپێڵ زەهاوی بە ناوی "هادی عەزیزی" تەمەن ٢٠ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، لاوێکی مەهابادی بە ناوی "مەتین خولە" کوڕی "ئیدریس"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.
نوێنەری وەلیی فەقیهـ لە پارێزگای سنە بە دانی گەڵاڵەیەک بە ناوی "ڕێکارەکانی بەهێزکردنی بەسیج لە مەزگەوتەکانی پارێزگای سنە"، لە هەوڵی پیلانێکی نوێدایە کە بەسیجییەکان کۆنترۆڵی مزگەوتەکانی سنە بگرنە دەست.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هادی عەلی پوور" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی گوندی "سونەتە"ی ناوچەی تیلەکۆی سەقز لە گوندی "ئێرانشا"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
باوک و کوڕێک لەسەر بڕیاری دادستانی شاری ئیلام لە کاتی ڕێوڕەسمی شایی لەگەڵ گرووپێکی ژەنیاری، شەوی ڕابردوو دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری بانە، کرانە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و لە ئەنجامدا ٥ کۆڵبەر پێکران.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەریدە ساڵحی" خەڵکی شاری مەریوان، پاش ١٧ ساڵ بە یارمەتیی خێرخوازان، چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆیی دژی ئێعدام، لە ئێعدام ڕزگاری بوو و ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، "هادی محەممەدزادە"، ئەندامی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.