ھەینی، ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود ئەشکەنجە کراوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موبین حوسێنی" کوڕی "سیرووس"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "دووریسانـ"ـی پاوە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بریندار بووە.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

پێنج چالاکی مەدەنی لە سەقز دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ۱٥ی گەلاوێژ، پێنج چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی "هیوا قادری، هێمن کەریمی، ئارمیا ڕەنجبەری، هیوا و وریا ئەمینی" خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

فاتمە دادوەند بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، فاتمە دادوەند، هاووڵاتیی بۆکانی کە لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ دەسبەسەر و بە زیندان مەحکووم کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا.

١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

چالاکێکی مەدەنیی بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرا

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "ڕەزا مەجیدیان" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شاری سەقز بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٤ ساڵ زیندان مەحکووم کران

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نەوید محەممەدی" و "خالید محەممەدی" خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢ دادگای کەیفەریی ٢ی ئەو شارە، سەرجەم بە ١٤ ساڵ زیندانیی مەحکووم کران.

١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

بەرپرسێکی نیزامیی سپای پاسداران لە ورمێ هێرش بۆ سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پشتڕاست کردەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژ، حەبیب شەهسواری، فەرماندەی سپای شوهەدای پارێزگای ورمێ، لە کۆبوونەوەیەکی خەبەری جارێکی دیکە هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزیسیونی حکوومەتی ئێران کرد و رایگەیاند، ئەگەر پێویست بێت لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتیک،…

١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠