ھەینی، ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

هاووڵاتییەک لە قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان تەهماسبی" کوڕی "مووسا"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "یەلغوورئاغاجـ"ـی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا: حکوومەتی ئێران بە شێوەی جیددی و سیستماتیک داسەپاندن، پشتڕاستکردنەوە و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بەتایبەت لەمەڕ زیندانییانی سیاسیی لە بەرنامەی کاری خۆیدا گونجاندووە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا" بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، لەبارەی مەترسیی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی بیروڕای گشتیی ئاگادار کردەوە.

٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

داسەپاندنی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ زیندان و ٢٨٠ زەربە قامچی بەسەر ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە مانگی گەلاوێژدا

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩، لە کۆی ٢٥ هاووڵاتیی کورد، سەرجەم بە تۆمەتی "ئەمنییەتی" لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە زیندان و سزای دیکە مەحکووم کراون.

٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بێهرووز مورادی" کوڕی "میرزرا"، خەڵکی "تازاوا"ی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.

٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە سەردەشت دەسبەسەر کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ سیاوەشی" کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١ی خەرمانانی ٢٧٢٠