سنووری ورمێ؛ کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپا گیانی لەدەست دا
ڕۆژی هەینی ١٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەبدولعەزیز حاجیپوور"، تەمەن ٤٣ ساڵ، کوڕی عەبدولجەبار و خەڵکی گوندی "چریاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری ورمێ، گیانی لەدەست داوە.









