یەکشەممە، ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

لە بۆکان هاووڵاتییەک دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەشید ڕەحیمی" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا.

١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لە شاری نەغەدە نزیک بە ٣٠ هاووڵاتیی کورد بریندار بوونە

پاش ڕووداوی کوژرانی هاووڵاتییەک بە ناوی "فەردین ئیبراهیمی" خەڵکی شاری شنۆ لە شاری نەغەدە و ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری نەغەدە لەمەڕ ئەو ڕووداوە و چوونە بەردەرگای کەلانتەریی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، نزیکەی ٣٠ هاووڵاتی…

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ زیندانییەکی مەزهەبی هاتە مەرەخەسی

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژ، زیندانییەکی مەزهەبیی کورد بە ناوی "تۆفیق عەبدوڵڵاهی"، کوڕی حوسێن، خەڵکی مەهاباد و بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ هاتووەتە مەرەخەسی.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

ناهید کەمانگەر پاش دەسبەسەرکرانی چارەنووسی لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە هەروا ناڕوونە

ناهید کەمانگەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ١ مانگ لە دەسبەسەرکرانی، هەروا لە گرتنگەدایە و چارەنووسی لە کانوونی ئیسلاح و تەبییەتی سنە ناڕوونە.

١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١