شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار بوون

ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "بەهمەن کەریم‌پەنا"، خەڵکی "ئارمەردە"ی بانە و "ئارمان ڕەسووڵی"، خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بریندار بوونە.

١٠ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

کرماشان/ سێ برا بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەست دا

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دەکەڵـ"ـی مەیان دەربەند، سەر بە شاری کرماشان، لە کاتی هەڵکەندنی بیری ئاو، تووشی گازگرتوویی ببوون؛ گیانیان لەدەست دا.

٩ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

سنە؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زاگرۆس عەباسی" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی مارف و "ئەحمەد عەزیزی" کوڕی عەتا خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ سنە
کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەیدەر عەلیزادە" خەڵکی گوندی "قەزەناوێ" و "شێرزاد مامەندی" خەڵکی گوندی "نەرزیوێ" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢١