وەرزشوانێکی ئیلامی بە ئێعدام مەحکووم کرا
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی "هێرانا"، یەزدان میرزایی وشۆکاری ئیلامی و براوەی میداڵی زێڕی کێبڕکێی نێونەتەوەیی، بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە ماددە سەڕکەرەکان، لەلایەن دادگای کەیفەریی زاهیدانەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی "هێرانا"، یەزدان میرزایی وشۆکاری ئیلامی و براوەی میداڵی زێڕی کێبڕکێی نێونەتەوەیی، بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە ماددە سەڕکەرەکان، لەلایەن دادگای کەیفەریی زاهیدانەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "بەهلوول سەیدانیفەرد" کوڕی کەریم، "بارزان مەهینی" کوڕی شەوکەت و "ئەسعەد سەیدانیفەرد" کوڕی ڕەحیم" خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەهۆی کڕیوەی بەفر لە "دۆڵی بنار"…
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار "جەلیل ڕەوانگەرد و سومەیە جامخانە" دوو پەناخوازی خەڵکی شاری مەریوان لە ئاوەکانی یوونان خنکان.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد نیکپەی" کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
سێ زیندانیی سیاسی و عەقیدەتی بە ناوەکانی "سیروان حوسێنیئەسڵ، سلێمان حوسێنیئەسڵ و نایب عەسکەری" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ڕاگوێزران.
ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئێران لە هەواڵێکدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانبار، باسی لە ئێعدامکردنی ٦ کەس لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کردووە.
دادستانی شاری پیرانشار لەگەڵ بڕیاری گۆڕینی دەسبەسەریی کاتی بە دانانی بارمتە بۆ ئازاد کردنی هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "سۆعدا خەدیرزادە" کچی ڕەحیم، کە لە بەندی نسوانی زیندانی ورمێ دایە، دژایەتی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانبار، کامڕان تەکووک، شاعیر و چالاکی مەدەنی پاش بانگهێشتکردنی بۆ ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری کرماشان دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە، ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، ژینگەوانێکی کرماشانی بە ناوی "بروومەند نەجەفی" کە بە کوشتنی ڕاوچییەکی نایاسایی تۆمەتبار کرابوو، حوکمی لەسێدارەدانی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.
پاش تێپەڕینی دوو مانگ لە دەسبەسەرکردنی "کەیوان مینوویی" مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.