حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمە، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "فەرشاد فەرزی" کوڕی عەلی خەڵکی شاری مەلکشای ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمە، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "فەرشاد فەرزی" کوڕی عەلی خەڵکی شاری مەلکشای ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە، شەعبان محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمە، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد پزیشکی، ئەبووبەکر پزیشکی و ئەرسەلان پزیشکی" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کران.
وەرزشوانێکی کرماشانی بە ناوی "یەدوڵڵا موحیبی" لە کێبڕکێی زۆرانبزیی کاپی دانکلوڤ و نیکۆلای پترۆڤ لە وڵاتی بولغارستان، میداڵی بڕۆنزی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە، بنەماڵەی "کەیۆمەرس لەتیفی" چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی لێدانی ٧٠ زەربە قامچی لە زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "چیا ئاقابەیگپوور" خەڵکی گوندی "ڕەحیم خانـ"ـی شاری بۆکان، لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب مووسا" و "هاوڕێ خوارەزم" خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە، کۆبوونەوەی دادگایی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی "جەماڵ یووسفی و حوسێن ئیبراهیمحەمزە" هاووڵاتییانی بۆکانی، پاش ٥ ساڵ لە ناڕوونیی چارەنووسیان لە دادگای ئینقلابی مەهاباد بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "فواد مێهدیئیبراهیمیان"، "کیانووش ڕەئووفی" و "ئامانج ئیبراهیمپوور" خەڵکی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بە سەختی بریندار بوون.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، دوو ئەندامی ئەنجومەنی "نۆژین" بە ناوەکانی "پەیام میری" تەمەن ٣٦ ساڵ و "واران (ئەسرا) محەممەدنژاد" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.