محەممەد سەلیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد سەلیمی" خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد سەلیمی" خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید شێخمحەممەدی" خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خاکەلێوە، زانا کەسرایی، زیندانی سیاسیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لە زیندانی ئەو شارە ئیزنی مەرەخەسیی پێدرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانکۆ مەسعوودی" کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "مەڵقەرەنیـ"ـی شاری سەقز، دووبارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرایەوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ئیوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "دیار ئەمینی" کوڕی حەمەتوفیق خەڵکی گوندی "هانەگەرملە"ی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرا.
دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "حەیدەر عەلیزادە" خەڵکی گوندی "قەزەناوێ" و "شێرزاد مامەندی" خەڵکی گوندی "نەرزیوێـ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە، بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کران.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ هاووڵاتی بە ناوەکانی "واحید سۆفی"، "جەماڵ عەلەوی"، "ئاکۆ ئەحمەدی"، "ڕەحیم ئەحمەدی"، "ناسر ڕووزخوون"،"لوقمان شەنگە"،"وەیسی قادری"، "ئەمیر سوڵتانی'' و "مەتین خوولە"، خەڵکی شاری مەهاباد، بانگهێشتی ناوەندە…
هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی لە هەواڵێکدا باسیان لە دەرکرانی ٩٠ کرێکار لە شارەداریی ئیلام کردووە.
ڕۆژی سیشەممە ١٦ی خاکەلێوە، "عیرفان کەریمیان"، قوتابیی قوتابخانەی سەرەتایی "حیکمەت" لە شاری شنۆ، لەلایەن مامۆستاکەیەوه بە توندی لێدراوه و سەری ٧ تەقەڵی خواردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی خاکەلێوە، "ئەیووب حەدیسی" ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی پیرانشار، پاش ٦٧ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.