گوڵاڵە مورادی پاش ساڵێک و ٧ ڕۆژ لە زیندانی ورمێ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، "گوڵاڵە مورادی" هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، پاش ساڵێک و ٧ ڕۆژ دەسبەسەری بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، "گوڵاڵە مورادی" هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، پاش ساڵێک و ٧ ڕۆژ دەسبەسەری بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
فواد عینایەتی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی (پارکی نەورۆز) سنە، هێشتا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەدایە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل سەبۆکڕوو" خەڵکی شاری ڕوانسەر، به گوللـەی ساچمەیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شووشمێ بریندار کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ، سێ کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و کامێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری شووشمێ بریندار بوون.
مامۆستا "محەممەدمیرزا ڕەحمانی" کوڕی دەرویش محەممەدئەمین تەمەن ٤٨ ساڵ، "سیروان قوربانی" کوڕی مەحموود تەمەن ٣٨ ساڵ، "بورهان کەمانگەر" کوڕی عەلی تەمەن ٣٣ ساڵ و "حیشمەت (ئامانج) قوربانی" کوڕی ئەحمەد تەمەن ٣٧ ساڵ، چوار هاووڵاتیی ناڕازی بەنیسبەت…
شیرین عیبادی، مافناس و براوەی خەڵاتی نۆبێل داوای لە کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە سەفەری نوێنەری تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە خەساری گەمارۆکان بۆ ئێران، گرێ بدرێت بە ئیزنی سەفەری ڕاپۆرتێرانی تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ…
ئەمڕۆ هەینی ٢ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەیسەم شەفیعی" خەڵکی گوندی "کۆزەرانـ"ـی شاری کرماشان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەفشار دەربازی" کوڕی حاتەم خەڵکی گوندی "هێیە" سەر شاری شنۆ بەهۆی جەڵتەی دڵ لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارش منبەری" کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، پاش ١٥٧ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، دوکتور "محەممەد مێهربانی" مامۆستای زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.