چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

پێنج چالاکی کرێکاریی کورد هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، "پەروین عەبدوڵڵاپوور، فواد فاروقی، سەعید محەممەدی، عومەر سلێمانی و فاتێح مەجیدی"، لە چالاکانی کرێکاریی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە زیندانەکانی بانە و سنە ئازاد کران.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

٩ چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، "تاهیر قادرزادە، محەممەد فەتاحی، ئەنوەر فەرج‌زادە، سەلاح حوسێنی، حوسێن محەممەدی، کەیوان محەممەدی، خالید شێخی، لوقمان ئەڵڵامورادی و قادر یەسرابی"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زیویە، بە…

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

نەغەدە؛ دوو زیندانی سیاسیی کورد لە ڕەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بێبەری کراون

دوو زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی "عەزیز قادرتاج و کەماڵ قویتاسی"، لە زیندانی نەغەدە، کە تووشی ئازاری پشت و جومگە هاتوون، لە ڕەوانەکردنیان بۆ دەرەوەی زیندان بێبەری کراون.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ نەغەدە
کوردستان

دوو ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز و زیویە دەسبەسەر کران

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، "حیسام خاکپوور و حەسەن ڕەحیمیان"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز و زیویە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێک لە نۆدشە ئازار و ئەشکەنجە درا

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان کۆڵبەریکی "نۆدشە"یی بە ناوی "محەممەدئەمین ئەمینی" لە نزیک گوندی "نروێ" سەر به بەخشی "نەوسوود"ی پاوە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە درا.

٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئاوات ڕەزەوی مامۆستای دەسبەسەرکراو بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، ئاوات ڕەزەوی، یەکێک لە مامۆستا دەسبەسەرکراوەکانی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە، لە گرتنگەی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر بنەماڵەی ئومید شامحەممەدی و هیوا قورەیشی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا؛ پاش دەسبەسەرکرانی ئومید شامحەممەدی و هیوا قورەیشی، دوو ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان بردوو بووە سەر ماڵی ئەو دوو چالاکە سێنفییە و دەستیان بە…

٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

دەسبەسەرکردنی هەشت چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە سنە، سەقز و مەریوان

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی چالاکانی سێنفیی مامۆستایان لە کوردستان، "بێهزاد قەوامی، تەحسین مستەفا، سەیوان سلێمانی، ئارام محەممەدی، ئارام قادری، ئیسماعیل ڕەیحانی، قادر یەسرابی و غەیاس نێعمەتی"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان…

٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

دەسبەسەرکردنی چالاکانی سێنفیی مامۆستایان لە سەقز بەردەوامە

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی بەربڵاوی ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زیویە، "زاهید مورادی، ئامانج ئەمینی و حوسێن محەممەدی"، لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢