سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ئاستی هۆشیاریی ژینا ئەمینی گەیشتە ٣

ژینا (مەهسا) ئەمینی، پاش چوونە بێهۆشیی درێژەخایەن لە ئەنجامی لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی مەئمورانی گەشتی ئیرشاد لە تاران ئاستی هۆشیاریی گەیشتە ٣.

٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

جەماڵ عەلەوی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ عەلەوی" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، ئازاد کرا.

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "خالق حەمزەپوور" کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی "منیجەڵان" و "تالیب غەفاری" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی "هەنجێنێ"ی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە،…

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

میکائیل منبەری بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میکائیل منبەری" خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد و ٤٠٠ میلۆن تمەنی، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەک لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسکەندەر بێسپار" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی فەتاح خەڵکی "شیناوێـ"ـی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢