چوارشەممە، ٢٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سیاوەش حەیاتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوێزرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بەفرانبار، سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژکاریی مەدەنیی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

کوردپا؛ گیانلەدەستدانی ١٢١ هاووڵاتیی کورد لە درێژەی ڕاپەڕینی سەرتاسەریدا

زانیاری و لێکۆڵینەوەکانی کوردپا باس لەوە دەکەن کە لە کاتی دەسپێکردنی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی کۆماری ئیسلامی دوابەدوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا-مەهسا ئەمینی و لە درێژەی ئەم ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەدا، لە ماوەی ١٠٦ ڕۆژی ڕابردوودا، تەنیا لە کوردستان…

١١ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

باوکی سارینا ساعدی: خوێنی کچەکەم نافرۆشم

باوکی سارینا ساعدی لە پۆستێکدا کە لە ئینستاگرامەکەی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی فیلمی دانپێدانانی زۆرەملێ، شکاندنی کچەکەی و گوشار بۆ فرۆشی کچەکەی کردووە.

١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

بانە؛ وریا قادریان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانبار، وریا قادریان، چالاکی مەدەنی و بەڕێوەبەری فێرگەی زمانی ئینگلیسیی "وشە"ی بانە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ بانە
کوردستان

کچە هاووڵاتییەکی یارسانی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

هەواڵدەریی مافی مرۆیی "هێرانا" لە هەواڵێکدا، باسی لە دەسبەسەرکردنی "سەیدە سەحەر فەتحی"، لە پەیرەوانی ئایینی یارسان و دانیشتووی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کرد.

٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢