هاووڵاتییەکی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا
ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر مورادی" تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی ئەحمەد خەڵکی "میراوا"ی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە، کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر مورادی" تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی ئەحمەد خەڵکی "میراوا"ی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە، کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار،حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "شەرەفخان ئەکبەری" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی هەینیی شارەکی قەوخی سەقز، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان، کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، ئەیووب حەدیسی، ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، پاش تەواوبوونی زیندانییەکەی لە زیندانی نەغەدە، ئازاد کرا.
سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک لە دەسبەسەرکران و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هەتا ئێستا لە چارەنووسی "عەلی گوڵمحەممەدی" و "وەلی گوڵمحەممەدی"، زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، ئیلهام مودەڕسی تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی فەردیسی کەرەج، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی کەچوویی، ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی محەممەد وەلەدبەیگی کوڕی نێعمەت، ئاریان ڕەزایی کوڕی جەلیل و هێژا سلێمانی کوڕی سەیدکەریم، خەڵکی گوندی "نۆریاو" سەر بە شاری پاوە، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کران.
ڕۆژی شەممە ١ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد کەریمیخا" و "ئیسماعیل کەریمی"، خەڵکی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە، کران.
شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری ژمێریاریی زانکۆی پەیامنووری سەقز، لە کاتی دەسبەسەرکرانیەوە هەتا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.
شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، باسی لە سزا دانی ٤٣ چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە شارەکانی سەقز، دیواندەرە، سنە و مەریوان، بەپێی بڕیاری شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیی کرد.