ورمێ؛ بەردوامیی دەسبەسەریی مامۆستا ڕەحمەت نسووحی
مامۆستا ڕەحمەت نسووحی تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕینی ٧٢ ڕۆژ هێشتا لە دەسبەسەریدایە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
مامۆستا ڕەحمەت نسووحی تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕینی ٧٢ ڕۆژ هێشتا لە دەسبەسەریدایە.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندان، مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعەی چواریاری نەبیی سنە و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعەی گوندی نەنەڵەی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "هێرانا"، سروش موعینیفەر، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١١٠ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە، بە ٣ ساڵ زیندان و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کرا.
حوکمی زیندانیکردنی کەیۆمەرس واعێزی، مامۆستای خەڵکی سونقووڕ و کولیایی، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە.
حامید کامدژ کوڕی واحید خەڵکی گوندی "ئیندرقاش"ی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ بە سەر دەسەسەرکرانیدا، هەروەها لە دەسبەسەریدایە.
فریشتە مەنسووری، هاووڵاتیی ناڕازیی کورد لەلایەن لقی ٦ی دادگای پێداچوونەوەی ئیلامەوە، بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتی "نۆژین"، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگاکەی بە شێوەی کاتی لە دەسبەسەری ئازاد کرا.
ڕەفیق سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە "افساد فی الارض" تۆمەتبار کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرزاد ئازەربەرزین" تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی شاری پیرانشار، لە دۆخێکی ناڕووندا لە زیندانی نەغەدە، ڕاگیراوە.