دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

مەسعوود شەمس‌نژاد و عوسمان موزەیەن پارێزەرایەتیی هێمن شاهی‌یان لە ئەستۆ گرت

مەسعوود شەمس‌نژاد و عوسمان موزەیەن پارێزەرایەتیی هێمن شاهی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانی شاری شنۆیان لە ئەستۆ گرت. ئەو هاووڵاتییە بە "موحاربە و افساد فی الارض" تۆمەتبار کراوە.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی؛ دەسبەسەرکردن و بانگهێشتی ٢٦ مامۆستا و خوێندکاری ئایینیی سوننە مەزهەب لە کوردستان

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دوابەدوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا-مەهسا ئەمینی لە کوردستان و ئێران، مامۆستایانی سوننە مەزهەبی کورد لە شارەکانی کوردستان لەو کەسانە بوون کە بە وتاردان لەسەر مەزاری گیانلەدەستداوان و لە نوێژی هەینی‌دا…

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی ڕاهێنەرێکی تۆپی پێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان، پوویا ڕۆستەمی‌پوور تەمەن ٣٢ ساڵ و ڕاهێنەری تۆپی پێ و دەرچووی بیوشیمیی زانکۆی ئازادی سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی شارام‌فەر ڕاگوێزرا.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

دایک و کوڕێکی بوومەلەرزەلێدراوە بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەست دا

بەرپرسی ئورژانسی پارێزگای ورمێ لە وتووژێکدا، لەگەڵ "ئیسنا" ڕایگەیاند: ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵە لەگەڵ کوڕە تەمەن ٥٦ ساڵەکەی، لەکاتی بەکارهێنانی خەڵووز بۆ خۆگەرمکردنەوە لە خێوەت، تووشی گازگرتوویی هاتوون و گیانیان لەدەست دا.

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

ساڵح نیکبەخت و مەسعوود شەمس‌نژاد، پارێزەریی براکانی تەهازادەیان لە ئەستۆ گرت

مەسعوود شەمس‌نژاد، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری لە لاپەڕەی تویتێری خۆی‌دا نووسیوویەتی کە هاوکات لەگەڵ ساڵح نیکبەخت، ئەرکی پارێزەری‌کردن لە "فەرهاد و فەرزاد تەهازادە"، لە دەسبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی شاری شنۆیان لە ئەستۆ گرتووە.

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢