محەممەد زەینیوەند بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، محەممەد زەینیوەند، هاووڵاتیی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ماهپارە ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، محەممەد زەینیوەند، هاووڵاتیی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ماهپارە ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "کەیۆمەرس سادقپوور"، خەڵکی شاری کرێند لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە بەسەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بایەزید ڕاسخنیا" تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی مەهاباد، زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕەشەمە، ئارمان مینبەری، کاراتەکای خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
عەلی نەزەری و سەیدعەلی دەکەیی، لە چالاکانی مەدەنیی یارسان بانگهێشتی لقی ١ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەحنە کران.
سەیدئەمین عەباسی، سەیدسروش عەباسی و سەیدکەرەم عەباسی، لە چالاکانی مەدەنیی یارسان بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بەمەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی نێوخۆیی"، بانگهێشتی لقی ١ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری سەحنە کران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "عەلی دوودکانلوو"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
مامۆستا محەممەد سەیفپەناهی پێشنوێژی گوندی "قادرمەرز" و مامۆستا شاهۆ فەتحی، پێشنوێژی گوندی "سەراو"ی شاری دێولان، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان کران.
بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە و ناوبراو لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیە و چارەنووسی هەروا ناڕوونە.
سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی نێوخۆیی"، بانگهێشتی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەحنە کرا.