دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

محەممەد قادرپوور بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١، محەممەد قادرپوور، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی ئەو شارە، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

گۆڕینی تۆمەتەکانی ژینا مودەڕس گورجی بۆ "دروستکردنی گرووپ بەمەبەستی ڕووخان"

ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافی ژنان کە لە سەرەتای بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا باسی لە گۆڕدرانی تۆمەتەکەی بۆ "دروستکردنی گرووپ بەمەبەستی…

٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەیان بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەحمان قادری" کوڕی کەریم خەڵکی پیرانشار و "ئەنوەر شێخە" کوڕی عەلی خەڵکی "پەسوێ" بەمەبەستی جێبەجێکرانی ماوەی زیندانییەکەیان بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران.

٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

کوژران و برینداربوونی ٢٢٥ کۆڵبەر لە ساڵی ١٤٠١

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە ساڵی ١٤٠١دا ٢٢٥ کۆڵبەر لە کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون و بریندار کراون کە ٦ کەسیان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.

٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا هەڵسوکەوتی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ نوێنەرانی کوردپا لە مەقەڕی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مەحکووم دەکا

لە درێژەی ٥٢ـەمین کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ، دوکتور کۆچەر وەلەدبەیگی وەکوو نوێنەری کوردپا بە جلوبەرگی کوردییەوە لەم دانیشتنەدا ئامادە بوو. ئەمە کاردانەوەی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی بەدواوە بووە بە…

٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣