گێرانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی ئەسعەد ڕەحیمی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی
ساڵی ١٤٠١ ساڵێک بوو کە سەرکوتی توندوتیژ یەکێک لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی بوو؛ ساڵێک کە تێیدا سەدان هاووڵاتی لە شەقام و زیندانەکاندا کوژران.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ساڵی ١٤٠١ ساڵێک بوو کە سەرکوتی توندوتیژ یەکێک لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی بوو؛ ساڵێک کە تێیدا سەدان هاووڵاتی لە شەقام و زیندانەکاندا کوژران.
کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١، سەرەتای دسپێکی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا-مەهسا ئەمینی، لە کوردستان و ئێران بوو؛ لەم ناڕەزایەتییانەدا زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژران و ژمارەیەکی بەرچاویش بە چەکی جۆراجۆر و بە تەقەی هێزە…
مامۆستا ئارمان سادقی، پێشنوێژی گوندی "حوسەینی" سەر بە دێولان و بەرپرس و مامۆستای قوتابخانەی ئایینیی "محەممەد ڕەسولەڵڵا"ی دێولان لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە ٧ مانگ و نیو زیندان، لێدانی ٧٤ قامچی و وەرگرتنەوەی جلی ئایینی…
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەماڵ عەلیزادە"، "حاسڵ قەدوو" و "عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد" خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئوجاقلوو" بە زیندان مەحکووم کران.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بانەمەڕ، کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە پاش ١٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١١ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "غوڵام مەحموودیان" خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "کلەبەر"ی نەوسوود بریندار بوو.
مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شارەکی قەوخی سەقز لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە ٧ مانگ و نیو زیندانی تەعلیقی و لێدانی تەعلیقیی ٧٤ قامچی بۆ ماوەی سێ ساڵ مەحکووم کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ١١ی بانەمەڕ، سوهەیلا حیجاب، زیندانیی سیاسی لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا.
عەلی گوڵمحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ٣٢ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١١ی بانەمەڕ، ئومید ئەسەدی، چالاکی کرێکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.