نیگەرانیی توندی کۆمەڵگەی مەدەنیی سەقز لە دەسپێکردنی شەپۆلی نوێی بانگهێشت و دەسبەسەرکرانەکان لە دوای مانگرتنی گشتیی ٢٣ی جۆزەردان
دوابەدوای مانگرتنی گشتیی بازاڕیان لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ و جێگیربوونی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەتی-سەرکوتکەرەکان لە شاردا بۆ پێشگرتن لە دەسپێکردنی هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک کە یەکێک لە ئاماناجەکانی ڕاگەیەندراوەکانی ئەم ڕۆژانە لە…









