قوروە؛ دەسبەسەرکرانی میلاد حەیدەریان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "میلاد حەیدەریان"، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "میلاد حەیدەریان"، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەسەن مەردانی" و "لوقمان پیشیار" خەڵکی بۆکان، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.
کوردپا کە بەشێوەی تایبەتی شێوەی برینداربوون و کوژرانی هاووڵاتییان لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەگێڕێتەوە، ئەمجارە گێڕانەوەیەک لە برینداربوونی هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ بە ناوی "هیوا زەهرائیان" خەڵکی سەقز و دانیشتووی بۆکان بڵاو…
سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی سەفا عائێلی، خاڵۆی ژینا_مەهسا ئەمینی، چارەنووسی ناوبراو هەروا ناڕوونە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٥ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی هێمن کرمانج، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، ناوبراو هەروا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی دەسبەسەرکرا و لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندان، مەحکووم کراوە.
ڕەزا (هاویر) نەزەری کاکەوەندی، ئەکتەر، دەرهێنەر و ئامادەکاری شانۆ، بە فەرمانی ئیدارەی گشتیی هونەرە نمایشییەکانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی، ئیزنی چالاکی لەم بوارەی لێ وەرگیراوە و تا ئاگادارکردنەوەی دوایی ئیزنی هیچ چەشنە چالاکییەکی…
ڕۆژی هەینی، ١٤ی ڕەزبەر، کۆمیتەی نۆبێلی نۆروێژ، خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ٢٠٢٣ی پێشکەشی نەرگس محەممەدی، چالاکی مافی مرۆڤی زیندانی لە ئێراندا کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەر، کەیوان ڕەحیمی، ئەندامی پورسمانی سەقز و چالاکی بواری میدیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هەواڵێک سەبارەت بە "لەهۆشچوون"ی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە مێترۆی تاران(هێڵی ٤٧ مێترۆ) و ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی فەجری هێزی ئاسمانی دوابەدوای "خەسارگەیشتن بە مێشک"ی بڵاو کرایەوە. "ئارمیتا گەراوەند"، ناوی ئەم…