یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

مەهاباد؛ ئومید مەزڵووم بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خەرمانان، ئومید مەزڵووم، برای موحسن مەزڵووم، زیندانیی سیاسیی کورد، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی، لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

شنۆ؛ درێژەی بانگهێشت، لێپرسینەوە و هەڕەشەی کوشتن لە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حامید حوسێن‌زادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "شاوانێ"، سەر بە شاری شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کراوە و بە هۆی چالاکییە سیاسییەکانی کوڕەکەی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکاندا، "هەرەشەی کوشتنی منداڵەکەی،…

٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ شنۆ
کوردستان

عوسمان ئیسماعیلی بەنیسبەت حوکمی دادگای سەرەتایی ناڕەزایەتیی دەربڕی

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەرمانان، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لەگەڵ پارێزەرەکەی، فەرزاد نەسروڵڵاهی، بەنیسبەت حوکمی دادگای سەرەتایی، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و داواکارییەکەیان ڕادەستی دیوانی باڵای وڵات کراوە.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی مامۆستا محەممەد شەریفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا محەممەد شەریفی"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

زیندانییەک لە زیندانی سەقز، لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "وەفا خەرامانی"، کوڕی عەتا و خەڵکی گوندی "قەپڵانتوو"، سەر بە شاری سەقز، لە زیندانی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

"ممنوع‌الخروج" کرانی بنەماڵەی ئازاد حوسێن‌پووری، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، شەهرووز حوسێن‌پووری، برای ئازاد حوسێن‌پووری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان پێیان ڕاگەیاندووە کە خۆی و خوشکەکانی ئیزنی چوونەدەرەوە…

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣