چوارشەممە، ٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

حوكمی ئیعدامی زانیار و لوقمان مورادی بۆ جێبەجێ‌ كردن رەوانەی زیندان کرا

بەپێی حوكمی پەسند كراوی دیوانی باڵای حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كە هێشتا بە نووسراوە بە زانیار و لوقمان مورادی رانەگەینراوە، حوكمی ئیعدامەكەیان بۆ جێبەجێ‌ كردن رەوانەی زیندانی رەجایی شەهری كەرەج كراوە.

٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١١
کوردستان

بەڵێنییەكانی شارەوانیی سەقز بە كاسبكارانی بازاری قازاخانە جێبەجێ‌ نەكراوە

سەرەڕای دانی بەڵێنی لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە بە كاسبكار و دووكاندارەكانی بازاری قازاخانەی شاری سەقز، هەتا ئێستا كێشەكانیان چارەسەر نەكراوە و هەروەك خۆی ماوەتەوە.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١١
کوردستان

چالاكێكی سیاسیی شاری بانە بێسەر و شوێنە

چالاكێكی سیاسی و ئەندامی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە شاری بانە، پاش بەشداری کردن لە رێوڕەسمی بە خاک سپاردنی تەرمی دوكتور "ئیبراهیم یوونسی" هەتا ئێستا بێسەر و شوێنە.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١١
مافی مرۆڤ

خوێندكارانی زانكۆكانی مەریوان هەڵبژاردنیان بایكوت كرد

كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكۆكانی ئازادی ئیسلامی و پەیام نووری مەریوان لە بەرەبەری نۆیەمین خولی هەڵبژاردنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لە بەیاننامەیەكدا داوایان لە چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان كردووە كە لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری نەكەن.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١١