"پریسا سەیفی" بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ ڕەشەمە "پریسا سەیفی" خەڵکی کامیاران، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کورد بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی ڕەوانە نەخۆشخانە کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ ڕەشەمە "پریسا سەیفی" خەڵکی کامیاران، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کورد بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی ڕەوانە نەخۆشخانە کرا.
"جاوید ڕەحمان"، ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە کە نیوەی زیندانییانی سیاسی کە بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" دەسبەسەر کراون، کوردن و لە…
سەردار "ئازادی"، فەرماندە هێزە نیزامییەکانی پارێزگای سنە، باسی لە دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی لە پەیوەندیی لەگەڵ سووتاندن و دڕاندنی بنێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی بە ناوی نوێنەرانی مەجلیس، کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد، دوو کوڕ و کچێک لە شارەکانی کامیاران، سەقز و پیرانشار، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی سێ هاووڵاتیی کورد لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان بەڕێوە چوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردووتەوە، هەندێک سەرچاوە بە بنەماڵەی "دانیاڵ زەینعابدەین"ـیان ڕاگەیاندووە کە پێش لە ساڵی نوێ حوکمی لە سێدارەدانی بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی "نەرگسڵە"ی ناوچەی چلچەمەی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
چەند ڕۆژ پیش، ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری شاری سەردەشت کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و لە ئاکامی ئەو تەقەیە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەبدولواحید کەریمپوور" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەدئەمین بە سەختی بریندار کرا.
سێ زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە تۆمەتی پێوەندییدار بە ماددەی "سڕکەر" بە ئێعدام مەحکووم کرد.
"یەحیا ئیلاهی"، فەرماندەی هەنگی سنوورپارێزیی له پارێزگای کرماشان، ئەو کۆڵبەرانەی کە دوو ڕۆژ پێش، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە لە سنووری نەوسوود تەقەیان لێکرا، بە "دسدرێژکار" لە قەڵەم دا.