سەقز؛ زیندانییەکی کورد مانی لە خواردن گرت
زیندانییەکی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوون بوونی پەروەندەکەی و دۆخی نالەباری جەستەیی خۆی لە زینداندا، مانی لە خواردن گرت.
زیندانییەکی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوون بوونی پەروەندەکەی و دۆخی نالەباری جەستەیی خۆی لە زینداندا، مانی لە خواردن گرت.
حسەن شێخئاقایی ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری وێبسایتی "ڕوانگە" پاش ٢ مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کرا.
زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد، لە زیندانی خۆی تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر بووە، وێرای داواکردنی ئەو زیندانییە بۆچارەسەر کردنی نەخۆشییەکەی لە دەرەوەی زیندان ، لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە پێشی پێ دەگیردێت.
هاووڵاتییەکی ئێرانی - ئامریکایی کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا، لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی ٤ی نۆڤامبری ٢٠١٥ ئێعدام کرا و ئامریکاش بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکات.
ژمارەیەک لە دێکیۆمێنت سازانی سینەمای ئێران لە بەیانییەیەکدا پشتیوانیی خۆیان بۆ کەیوان کەریمی دەربڕی.
کچە خوێندکارێکی خەڵکی سەردەشت لەگەڵ دوو لاوی دیکەی خەڵکی ئەو شارە، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەرپرسانی گرتووخانەی ناوەندیی شاری زاهیدان لە ئۆستانی سیستان و بەلووچستان ٢ نەفەر لە گیراوانی بەندی گشتیی لاوانیان بە تۆمەتی دەستدرێژی، لە سێدارە دا.
بەهۆی دۆخی خراپ و هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا، زیندانییەكی سیاسیی بەلووچ سكاڵانامەیەكی بۆ بەرپرسانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان نارد.
زیندانییەکی کورد بە مەبەستی هاوخەمی لەگەڵ گیراوانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تاران، دەستی دایە مانگرتن.
ڕێكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان، بە دەركردنی ڕاگەیەندراوێك، خوازیاری لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆری تاهیر ئیلچی، پارێزەری ناسراوی كورد لە شاری ئامەد بوو.