چەند کەس لە بنەماڵەی حسەین پەناهی دەستبەسەر کران
پاش ڕووداوەکەی ڕۆژی هەینی شاری سنە، هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران ڕژاونەتە ماڵی ڕامین حسەین پەناهی کە بە برینداری دەستبەسەر کرابوو و چەند کەس لە بنەماڵەی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
پاش ڕووداوەکەی ڕۆژی هەینی شاری سنە، هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران ڕژاونەتە ماڵی ڕامین حسەین پەناهی کە بە برینداری دەستبەسەر کرابوو و چەند کەس لە بنەماڵەی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی هەنگی سنووریی حکوومەتی ئێران جێگیر لە سنووری نێوان ورمێ و تورکیه کۆڵبەرێکی کورد گیانی خۆی لە دەست دا و یەکێکی دیکە بە توندی بریندار بوو.
چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کران.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەست دانیە.
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران بوو بە هۆی کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە.
کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی پێرانەگەیشتنی کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی شاری سنە، بارودۆخی جەستەیی نالەبارە.
لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکان، مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کرا.
شیرین عێبادی، داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و وەرگری خەڵاتی ئاشتی نوبێل، هێرشی ئەم دواییانەی شاری تارانی بە "بیانوویەک بۆ سەرکوتی نەتەوەکانی ئێران و بێ دەنگ کردنی دەنگی هەر ڕەخنەگرێکی مەدەنی" ناوبرد.
هاووڵاتییەکی زیندانیی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە بە هۆی پێڕانەگەیشتن و نەبوونی چارەسەری پزیشکی، گیانی لە دەست دا.
کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.