چوار هاووڵاتیی خەڵکی کوردستانی باکوور دەسبەسەر کران
لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێ، هەنگی سنووریی ئەو پارێزگایە چوار هاووڵاتیی کورد، خەڵکی کوردستانی باکووریان دەسبەسەر کرد و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگواست.
لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێ، هەنگی سنووریی ئەو پارێزگایە چوار هاووڵاتیی کورد، خەڵکی کوردستانی باکووریان دەسبەسەر کرد و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگواست.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری حاجی عومران_تەمرچین لاقێکی لە دەست دا و بۆ ناوەندی دەرمانی گوازرایەوە.
دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کران.
بەڕێوەبەری هەواڵیی ماڵپەڕی "نووریاو" لە شاری پاوە، لە لایەن پولیسی ئەمنییەتیی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتووخانە ڕاگوێزرا.
٢٠ چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی لە پارێزگاکانی لوڕستان، کرماشان، سنە و هەمەدان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان چالاکێکی مەدەنیی کوردیان لە شاری سنە دەسبەسەر کرد.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە ئۆتووبانی کەرەج ماشینی کەسیی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکانیان دایە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا ئەو هاووڵاتییە کوردە بە سەختی بریندار بوو.
هێزە ئیتلاعاتییەکان پێنج کەس لە بەرێوەبەرانی ڕێوڕەسمی وێژەیی "خێوندەوانـ"ـیان دەسبەسەر کرد.
دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێران، ٨ هاووڵاتیی کوردی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش و هێرش بۆ سەر مەجلیس و گۆڕی خومەینی لە شاری تاران، ئێعدام کرد.