لاوێکی کورد ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا
لاوێکی کورد خەڵکی گوندی "نێ"، سەر بە شاری مەریوان بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا.
لاوێکی کورد خەڵکی گوندی "نێ"، سەر بە شاری مەریوان بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا.
هیزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران پێشیان بە ئامادەبوونی خەڵک لەسەر گڵکۆی قازی محەممەد لە مەهاباد گرت.
بارینی باران و لافاو لە شارەکانی کوردستان، بوونەتە هۆی دەرکەوتن و جێگۆڕینی مینە شاراوەکانی سەردەمی شەڕ.
بڵاوکردنەوەی پارازیتی بەربڵاو و بەهێز لە شاری بۆکان، بووتە هۆی ئەوەیکە بڵاوکردنەوەی بەرنامەی کاناڵە ئاسمانییە کوردی زمانەکان لەو شارە و گوندەکانی ئەو شارە، لەگەڵ کێشە بەروڕووببێتەوە.
لاوێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و لێپێچینەوەی لێ کرا.
هێلال ئەحمەری مەهاباد، هەڕەشەی دەستبەسەر کردنییان لە ئەندامانی ئەنجومەنی "ژیانەوەی سروشتی مەهاباد" کە خەریک بە کۆکردنەوەی یارمەتی خەڵک بۆ لافاولێدراوان بوون کرد.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کران.
ماڵپەڕەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، سەرەڕای ڕەخنە لە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە کوردستاندا، داواکاری هەڵسوکەوتی توند لەگەڵ بەشداربووانی نەورۆزی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان بوون.
هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
جیا لە هەڕەشەکانی لافاو بۆ سەر گیانی خەڵک. هێنانی "مینـ"ـە پووچەڵ نەکراوەکانیش هەڕەشەیەکی دیکە بۆ سەر ژیانی خەڵکن.