دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کران
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.
ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
تەرمی یەکێک لە گیانبەختبووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی مەریوان، دوای وەرگرتنی ٤٠ ملیۆن تمەن، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
پاش کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە شارەکانی کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکان شەپۆلێکی نوێیان لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد دەست پێکردووە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای سنە، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی حەوتووی ڕابردوو لە کەرەج، بە تەقەی مەئموورانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
چالاکێکی فەرهەنگیی پەیڕەوی ئایینی یارسان، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە کرماشان دەسبەسەر کرا.
لاوێکی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
نووسەر و چالاکێکی مەدەنیی کورد لە شارستانی کەلاردەشتی سەر بە پارێزگای مازەندەران، دەسبەسەر کرا.
دۆزگەری گشتیی پارێزگای کرماشان، کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا پشتڕاست کردەوە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان، کە لە خۆپیشانداکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.