یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سێ کۆڵبەری کورد لە سنووری چاڵدێران پێکران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە نزیک دوو گوندی "مادلوو" و "وەکیل" سەر بە شاری چاڵدێران، کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و سێ کۆڵبەر بەتوندی بریندار بوون.

٢٧ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

ڕاودوونانی هێزەکانی سپای پاسداران، خنکاندنی کاسبکارێکی شنۆیی لێکەوتەوە

ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕ، لە ئەنجامی بۆسەدانانی هێزەکانی سپای پاسداران لەسەر ڕێگای ژمارەیەک لە کاسبکاران، کاسبکارێکی لاو بە ناوی "ئارام مەولوودی" تەمەن ٢٥ ساڵ، لە ڕووباری گادەر، خنکا.

٢٧ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ هاووڵاتی دیکە لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ئەسعەد سوور لاچینی کوڕی سەلاح، ڕێبوار سەید محەممەدی و خالید سەید محەممەدی" لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

حوکمی ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیریی هاووڵاتییەکی کورد لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرایەوە

دیوانی باڵای وڵات حوکمی ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی "سەید ئارام ئەمین ‌زادە"ی پشتڕست کردەوە و ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، بەو زیندانییە عەقیدەتییە لە زیندانی ورمێ ڕاگەیەندراوە.

٢٤ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

هوشداریی لێبووردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و ئەگەری لەسێدارەدانی شاراوەی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" و سێ زیندانیی عەرەب

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کردووە، هەرچی زووتر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی "حوسێن سەیلاوی، عەلی خسرەجی و ناسر خەفاجیان (خەفاجی)"، سێ زیندانیی عەرەب…

٢٤ی گوڵانی ٢٧٢٠