کۆڵبەرێکی کورد بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا
ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان ناتۆش" خەڵکی گوندی "زەنگلانـ"ـی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان ناتۆش" خەڵکی گوندی "زەنگلانـ"ـی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری پیرانشار، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "سەید ڕەزا ئەحمەدی" بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان ناتۆش" لە ناوچەی "جەرمی" سەر بە بەخشی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، درایە بە دەسرێژی گولـلەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و پاش برینداربوونی لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر کرا و…
"موژگان کاووسی"، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی یارسانی، پاش تێپەڕاندنی مانگێک زیندانیی کەیفەری لە زیندانی نەوشەهر، بۆ تێپەڕاندنی درێژەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەلی بروکی میلان" کوڕی "عادڵ" خەڵکی گوندی "ناور"ی شاری چاڵدێران، پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، بە دەست و پێ بەستراوەییەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و…
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - ژێنێڤ، تیرباران کردنی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، زیندانیی سیاسیی کوردی بەتوندی مەحکووم کرد و ئەو تاوانەی بە "جینایەت دژای مرۆڤایەتی" ناو لێ برد.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، ژنێکی لاو بە ناوی "زارا نامداری" کچی "فەتحوڵڵا"، خەڵکی شاری تیکاب، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دادپەروەری بۆ ئێران و فێدارسیۆنی نێونەتەوەیی کۆمەڵگاکانی مافی مرۆیی (FIDH) لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا، داوایان کرد بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانەوە دانپێدانانی زۆرەملێ ڕابگرن.
ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، "سیروان ڕەحیمی"، چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری دێولان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی، ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەسعوود حاجیزادە" تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی سێرۆی ورمێ، "کەیوان ڕەشۆزادە" تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شارەکی ئیسلامئاوای ورمێ و "ئومید سەعیدی" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شارەی ئیسلامئاوای ورمێ، لە زیندانی ئەو شارە چارەنووسیان…