یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٤ ساڵ زیندان مەحکووم کران

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نەوید محەممەدی" و "خالید محەممەدی" خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢ دادگای کەیفەریی ٢ی ئەو شارە، سەرجەم بە ١٤ ساڵ زیندانیی مەحکووم کران.

١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سەوڵاوا دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میعراج مورتزایی" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی سابیر خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو زیندانیی سیاسی لە زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژ، "ئیبراهیم خەلیل سدیقی هەمەدانی" و کوڕەکەی بە ناوی "سالار خەلیل سدیقی هەمەدانی"، دوو زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ، لە بەندی ڕاوێژی ئەو زیندانە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی کوردپا خشتەی ئاماری ١٠ ساڵەی لە چۆنیەتیی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە کوردستانی ئێران بڵاو دەکاتەوە

بەپێی ئەو خشتەیە لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ هەتا ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٩، کۆی ١٣٦٠ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار بوون (٤٩٦ کوژراو و ٨٦٤ بریندار).

١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی مەهابادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران نەسیری" خەڵکی شاری "گوێگتەپە"ی مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری پاش ئازار و ئەشکەنجە لە گرتنگە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر حەسەنزادە" کوڕی "ئیسماعیل" تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەروکانیـ"ـی پیرانشار، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی توند لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "عارفیانـ"ـی ورمێ…

١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٠