چوار کچ لە شاری پاوە دەسبەسەر کران
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، چوار کچ بە ناوەکانی "نێرگس محەممەدی، بەهار محەممەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مورادی" دانیشتووی گوندی "میراوڵێ" بەخشی باینگانی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، چوار کچ بە ناوەکانی "نێرگس محەممەدی، بەهار محەممەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مورادی" دانیشتووی گوندی "میراوڵێ" بەخشی باینگانی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد محەممەدپوور" کوڕی "عوسمان" خەڵکی گوندی "ئالیکەند"ی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، ئیدعای ناوەندی میدیایی دەزگای دادوەریی ئێرانی سەبارەت بە ناڕاستبوونی هەواڵی پشتڕاستکردنەوەی قرتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی سێ زیندانی بە تاوانی دزیکردن بە هەموو شێوەیەک بە درۆ خستەوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن خەندەپوور" کوڕی حاجی "سیراجەدین" خەڵکی گوندی "لولکانـ"ـی ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "عەرەب"…
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، "محەممەد شەریف سالم"، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، هاتە مەرەخەسی.
حوکمی "قڕتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی" سێ زیندانی بە تۆمەتی "دزی"کردن لە زیندانی ورمێ، بە ناوەکانی "هادی ڕۆستەمی، مەهدی شەرەفیان و مەهدی شاهیوەند" لەلایەن لقی ١٣ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست و ئەو حوکمی بۆ جێبەجێکردنی ڕەوانەی نووسینگەی…
سێ چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی مامۆستا "تاهیر شێخی، فایەق شەریعەتپەنا و ئامانج حەمزەلوو" خەڵکی شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزران.
زیندانییانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ورمێ، پاش قەبووڵکردنی داواکارییەکەیان کۆتاییان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێنا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، "موژگان کاووسی" نووسەر و لێکۆڵەری کوردی یارسانی، بۆ جێبەجێکردنی نەشتەرگەری، لە زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی تاران کرا.
کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد کەریمی" کە حەوتووی ڕابردوو بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نۆدشە لاقی بەسەختی بریندار ببوو، بۆ نەشتەرگەری پێویستی بە پارە هەیە.