پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

شۆڕش بەرهەم بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش بەرهەم"، خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کراوە.

١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
مافی مرۆڤ

دوو هاووڵاتیی کورد لە سەقز دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سۆران موعین‌دووست"، کوڕی ڕەحیم و "ئەهوەن فرووزان"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی "گەورە قەڵا" سەر بە بەخشی سەرشیوی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

چوار هاووڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

رۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مادیح مەحیەدینی"، "ئارمان شێرزاد"، "ڕۆژگار فەرقیزادە" و "محەممەدساڵح گوودەرزی"، خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

کەیوان نژادڕەسووڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان نژادڕەسووڵ"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "شیناوێ" سەر بە پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە.

١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی شنۆ ئازاد کران

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەماڵ قۆیتاسی"، خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" و "ڕەحمان یووسفی"، خەڵکی گوندی "سەوجە"، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەیان لە زیندانی شنۆ ئازاد کراون.

١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠