بۆکان؛ سۆران شەریفی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران شەریفی"، خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران شەریفی"، خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
بەرپرسانی زیندانی خەڵخاڵ بۆ دانی مەرەخەسی بە "سەلاح شەریفزادە"، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی بۆکان، داوای بارمتەیەکی قورسیان کردووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "واحید ئەمینزادە"، تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی بانە بریندار بووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "سالار و سامان غەزالی"، خەڵکی مەهاباد لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەیوان حەقمورادی"، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "شێخە کوێرە" و دانیشتووی گەڕەکی "نۆبەهار"ی مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان گیانی…
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، زیندانییەک بە ناوی "محەممەدتاهیر سلێمانی"، تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی دزەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە زیندانی مەهاباد لەسێدارە درا.
دادستانیی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاباد بەنیسبەت حوکمی بێتاوان ناساندنی ئانیسا جەعفەریمێهر، چالاکی فەرهەنگیی کورد، ناڕەزایەتی دەربڕیوە و دۆسیەی ناوبراو بۆ تاوتوێکردنی دووبارە، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی کرماشان کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر حەکیمی"، خەڵکی ورمێ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، مەحموود نیرومەند، چالاکی فەرهەنگیی کورد لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد، بۆ زیندانی "وەکیلئاباد"ی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا عیزەتتاج"، خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.