زیندانی نەغەدە؛ نادر زیاییفەر بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕ، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "نادر زیاییفەر"، کوڕی محەممەد و خەڵکی "مەلا عیسا" سەر بە ناوچەی "دەشتە بێڵـ"ـی شنۆ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕ، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "نادر زیاییفەر"، کوڕی محەممەد و خەڵکی "مەلا عیسا" سەر بە ناوچەی "دەشتە بێڵـ"ـی شنۆ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناهید کەمانگەر"، خەڵکی کامیاران پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.
لە چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کاوە منبەری، شێرکۆ منبەری، پەیام منبەری، سەریاد منبەری و میکائیل منبەری"، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕ، کۆمەڵیک لە چالاکانی مەدەنیی یارسان کە بۆ هاوپێوەندی لەگەڵ خەیروڵڵا حەقجوویان، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی یارسان، مانیان لە خواردن گرتبوو، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێناوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژینا حەسەنیموقەدەم، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی سەقز، پاش دەسبەسەرکرانی بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ڕەوانەی کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی ئەو شارە کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید وەلیزادە"، کوڕی شەریف، خەڵکی گوندی "حەسەنلوو" و دانیشتووی سایینقەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نژاد عەزیزی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی فەخرەدین و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "بێهزاد محەممەدی"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی شامحەممەد و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
١٠ مانگ پاش جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "خدر قەویدڵ" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، ئەو حوکمە لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشاوەتەوە.
لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "سنوور تامارا"، خەڵکی کوردستانی باکوور، بە ١٠ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرد.