سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە ئیسفەهان ئێعدام کرا

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ، زیندانییەکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان کەریمی" کوڕی "غوڵام" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی "دەستگێرد"ی ئیسفەهان ئێعدام کرا.

١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی نەغەدە؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بەختیار توورباڵاگیر" و "موختار توورباڵاگیر"، کوڕی مەحیەدین و خەڵکی نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کران.

١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ زیندانی نەغەدە
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ زیندانییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژ، زیندانییەک بە ناوی "ئیبراهیم نەسیریخا"، خەڵکی شاری سەڵماس بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا.

١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

سومەیە کارگەر، چالاکی مەدەنیی ئیلامی لەگەڵ چوار کەسی دیکە بە ٣٨ ساڵ زیندان مەحکووم کران

سومەیە کارگەر، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئیلام، لەگەڵ چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی "ناهید تەقوایی، بەهارە سلێمانی، نازەنین محەممەدنژاد و مێهران ڕەئووف، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر "ئیمان ئەفشاری"، سەرجەم بە ٣٨…

١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ناسر خورشیدی"، خەڵکی بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بریندار بووە.

١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

شنۆ؛ شەش هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرهاد مەعرووفی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "ڕەحمان ئەسەدی"، کوڕی مەحموود، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "عوبەید ئەنوەری"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "حەسەن شادیخا" خەڵکی…

١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ شنۆ