سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ژن‌کوژی؛ ژنێکی لاو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە شاری تیکاب ئاگری تێبەردرا

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گەلاوێژ، ژنێکی لاو بە ناوی "سەبری (نگین) نەعلبەندی"، تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "ئێرانشا" سەر بە سەقز، لەلایەن مێردەکەیەوە ئاگری تێبەردراوە و بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست داوە.

١ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

سێ هاووڵاتی پاش کۆتایی لێپرسینەوەکانیان ڕەوانەی زیندانی شنۆ کران

ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عوبەید ئەنوەری"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "ڕێبوار چارکداری"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی محەممەد، خەڵکی شنۆ و "جەلال قادرزادە"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی "نەڵۆس"، پاش کۆتایی ماوەی…

١ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەک بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد مەعرووفی"، کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.

٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

سنە؛ دوو هاووڵاتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندان کران

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیروان ئەرغەوانی"، کوڕی خوداکەرەم، "فەرزاد سادقییان"، کوڕی حەبیب و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە سنە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کراون.

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١ سنە
کوردستان

پیرانشار؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم عەلی‌زادە"، کوڕی سەعید و خەڵکی گوندی "تەرکەش" سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢١ پیرانشار
کوردستان

دوو کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە بریندار بوون

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "خەلیل خالیدی"، کوڕی عەبدوڵڵا و "فەرەیدوون محەممەدزادە"، کوڕی مەحموود و خەڵکی گوندی "زەرواوی خوارەوە" سەر بە بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بریندار…

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

پیرانشار؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عوسمانی"، تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی گوندی "خەراپە"، دانیشتووی گوندی "ڕزگاری (کارخانە قەند)"، سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ پیرانشار
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ ئیرەج سۆفی محەممەد بە بەڵێنی بەرپرسان کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، ئیرەج سۆفی محەممەد، زیندانیی مەزهەبیی بەندکراو لە زیندانی ورمێ کە لە ڕۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژەوە دەستی دابووە مانگرتن، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

هاووڵاتییەک لە شنۆ دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار ئالانی"، کوڕی لوقمان و خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١