ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هێزە ئەمنییەتی و دژه شۆڕش پێشیان بە بەڕێوەبردنی جەژنی نەورۆز لە گوندی "نێـ"ـی مەریوان گرت

ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتی، نیزامی و دژه شۆڕش، هێرشیان کردە شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمی جەژنی نەورۆز لە گوندی "نێـ"ـی مەریوان و پێشیان بەو ڕێوڕەسمە گرت.

٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکردنی سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پاڕکی منداڵ

ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتی و هێزەکانی دژە شۆڕش، هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پاڕکی منداڵ (پاڕکی نەورۆز) و سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمەیان بە ناوەکانی "سۆهراب جەلالی"،"جەماڵ ئەسەدی" و"فواد عینایەتیـ"ـیان دەسبەسەر…

٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

مەریوان؛ هاووڵاتییەکی کورد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بورهان درەخشانی" کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، پاش بـانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ مەریوان
کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهمەن چشتە" تەمەن ٤٨ ساڵ کوڕی "حەسەن" و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢١